ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی ڕه‌به‌ت به ناوی “فاڕۆق عه‌لیزاده” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها دوو كۆڵبه‌ری دیكه به ناوه‌كانی “كامران سه‌عیدزاده” خه‌ڵكی سه‌قز و “سیا خودامورادی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی مه‌ریوان، له سنووره‌كانی هه‌نگه‌ژاڵی بانه و هه‌نجیرانی مه‌ریوان به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به ناوی “فاڕۆق عه‌لیزاده” خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ڕه‌به‌تی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “كامران سه‌عیدزاده” ڕۆژی شه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌ز، له سنووری بانه به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “سیا خودامورادی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نجیران بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
