به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوو كه‌س به چه‌كی گه‌رم ده‌ستڕێژی گوله‌یان له خه‌ڵكی نێو شه‌قامێكی شاری كرماشان كرد و به‌وهۆیه‌وه هاووڵاتیه‌ك به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌وته‌ی پۆلیسی كرماشان، له‌و هێرشه چه‌كداریه‌دا شارومه‌ندێك بریندار و زیانێكی زۆر به ئۆتومبێلی خه‌ڵك گه‌یشتووه، به‌ڵام تاوانباران له شارۆچكه‌ی موعه‌لیم ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه بێكاری، گرانی و هه‌ڵاوسانی به‌رده‌وام، ژیانی دانیشتووانی پارێزگای كرماشانی سه‌خت كردووه و ڕێژه‌ی تاوان چووه‌ته سه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها ئاماری شه‌ڕ به چه‌كی سارد و گه‌رم له كرماشان تا ڕاده‌یه‌كی مه‌ترسیدار هه‌ڵكشاوه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به ژیانی خه‌ڵك ناده‌ن.
