له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاوژینی خه‌ڵكی بانه به ناوه‌كانی “باست عه‌بدپه‌ناه” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ و “سه‌حه‌ر فه‌ره‌یدوونی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو شارۆمه‌نده منداڵێكی كچیان هه‌یه و تا ئێستاش هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. شایانی باسه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی سه‌حه‌ر و باست هیچ ئاكامێكی نه‌بووه و ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی بانه وڵامده‌ره‌وه‌ی نیگه‌رانی كه‌سوكار و ئازیزانیان نین.
