به داخه‌وه رۆژی هه‌ینی ٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، کاک “محه‌مه‌د ئاسنگه‌ر” ناسراو به وه‌ستا محه‌مه‌دی ناوه”، باوکی هاورێی گیانبه‌ختکردووی ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه، هاورێ “جه‌مشید ناوه” و هه‌روه‌ها باوکی کادری دێرین و له‌مێژینه‌ی کۆمه‌ڵه، کاک “جه‌لال ناوه”، بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان کرد.
وه‌ستا “محه‌مه‌دی ناوه” ئینسانێکی زه‌حمه‌تکێش و خۆشه‌ویستی ناو جه‌ماوه‌ر بوو. له هه‌مانکاتدا که دو جگه‌رگۆشه‌ی له ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا بوون، خۆشی مرۆڤێکی شۆرشگێر و دژبه سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی بوو. به‌و بۆنه‌وه چه‌ندین جار له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی کۆماری ئیسلامی هێرش کرایه سه‌ر شوێنی کار و ژیانی و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران، ئه‌شکه‌نجه و ئازار و زیندانی كرا. هیچ یه‌ك له‌و ئازارانه نه‌یتوانی وره‌ی خۆراگری ئه‌و مرۆڤه شۆرشگێره دابه‌زێنێت و تا کاتی گیان له‌ده‌ستدانی وه‌فادار به رێبازی جگه‌رگۆشه‌کانی مایه‌وه. به‌و بۆنه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماله‌ی ئه‌و ئازیزه و به تایبه‌ت کاک “جه‌لال ناوه” کادر و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی کۆمه‌ڵه ده‌که‌ین و خۆمان به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانین.