رۆژی یه‌کشه‌نبه ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، “تاهیر خه‌لیلی” هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کوردی رۆژهه‌ڵات، له شاری سلێمانی به هۆی جه‌لته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ستدا.
“تاهیر خه‌لیلی” له‌دایکبووی سالی ١٣٣٥ی هه‌تاوی له شاری بۆکانه. هه‌ر له دوای شۆرشی گه‌ڵانی ئێران دژ به نیزامی پاشایه‌تی و هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی، هاته ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه و بۆ ماوه‌یێک وه‌ک پێشمه‌رگه دژ به کۆماری ئیسلامی خه‌باتی کرد. ئه‌م هونه‌رمه‌نده خاوه‌نی چه‌ندین سرودی شۆرشگێرانه وه‌ک ” لهقهندیلی سه‌ربه‌رزه‌وه” و به‌رهه‌می هونه‌ریه، که وه‌ک یادگار له دوای خۆی به جێی هێشتووه. هونه‌رمه‌ند “تاهیر خه‌لیلی” له ساڵانی رابردوودا، له وڵاتی نۆروێژ نیشته‌جێ بوو، به‌ڵام به‌رده‌وام له چالاکیه‌کانی دژ به کۆماری ئیسلامی به‌شدار بوو. به داخه‌وه پاش گه‌رانه‌وه‌ی بۆ باشووری کوردستان، رۆژی سێشه‌نبه ٥ی سه‌رماوه‌ز، له شاری سلێمانی له ته‌مه‌نی ٦٧ سالیدا به هۆی جه‌لته‌ی دڵ کۆچی دوایی کرد. وێرای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماله‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده و هه‌مو دۆستان و هاورێیانی، خۆمان به هاوبه‌شی په‌ژاره‌یان ده‌زانین.
