ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوه‌كانی “ئاراس” و “ئاروین” له‌كاتی هه‌ڵهاتن له‌ده‌ست هێزه‌كانی ڕژیم، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
