به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گرووپێک لە بیست و پێنج پەنابەری کوردی ڕۆژهەڵات و ئێران كە زۆربه‌یان خەڵکی شارەکانی ورمێ، خۆی، سەڵماس و سەردەشتن، ماوەی چەند ڕۆژێکە لە سنوورەکانی بیلاڕووس، لیتوانیا و له‌هستان گیریان خواردووە.
یەکێک لە پەناخوازان له گرته‌ویدیۆیه‌كدا، باس لەوە دەکات کە پۆلیسی هیچ یه‌ك لەو وڵاتانە ڕێگەیان نه‌داوه بچنە ژوورەوە و لە سەرما و بەستەڵەکدا گیریان خواردووە، ئه‌گه‌ر به هانایانه‌وه نه‌چن، ئاو،خۆراك و شارژی مۆبایلیان ته‌واو ده‌بێت و گیانیان ده‌كوێته مه‌ترسیه‌وه. په‌نابه‌رانی گیرخواردوو داوا له ته‌واوی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن یارمه‌تیان بده‌ن و له‌و دۆخه هه‌ستیاره ڕزگاریان بكه‌ن.
