شه‌وی چوارشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “فه‌رزاد عه‌زیزی” و “ئه‌دیب ڕه‌نجبه‌ری” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی چوارشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و به‌هۆیه‌وه دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “فه‌رزاد عه‌زیزی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خه‌ڵكی بۆكان و “ئه‌دیب ڕه‌نجبه‌ری” خه‌ڵكی سه‌قز به‌سه‌ختی بریندار بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، باری ته‌ندرووستی “فه‌رزاد عه‌زیزی” ناجێگیره و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شۆهه‌دای ته‌ورێز كراوه.