ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر ناوه‌ندێكی خزمه‌تگوزاری له شاری قامیشلوو له ڕۆژئاوای كوردستان و به‌ۆیه‌وه ٧ كه‌س كوژراو و بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌رته‌شی توركیا شه‌وی چوارشه‌ممه له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه ئۆتومبێلێك و ناوه‌ندێكی خزمه‌تگوزاری كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشه، په‌هباده‌كانی توركیا دوو ناوچه‌ی دیكه‌شیان كردۆته ئامانج كه به دڵخۆشیه‌وه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.