ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “نه‌سیم سیمیاری” شارۆمه‌ندی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین له ناڕه‌زایه‌تی به درێژه‌كردنی ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركران و بیلاته‌كلیفی له به‌ندیخانه، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
“نه‌سیم سیمیاری” مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین گوازرایه‌وه. ناوبراو بۆ ماوه‌ی چوار مانگ له گرتووخانه ئه‌منیه‌تیه‌كانی یه‌ك و دووی ئهلێفی سپای پاسداران له به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا ڕاگیرا. جێگای ئاماژه‌یه كه وێڕای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “نه‌سیم سیمیاری”، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و ئیتلاعاتی سپا له‌گه‌ڵ ئازادی ئه‌و به‌ندكراوه به دانانی وه‌سیقه دژایه‌تی ده‌كات.