ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ٢٨ و ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “عادڵ پیرووزی” و دوو لاوی خه‌ڵكی پیرانشار كه ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عادڵ پیرووزی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی گوندی “سه‌ردۆش”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان، ڕۆژی دووشه‌ممه پاش بانگكرانی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. له‌لایه‌كی شه‌وی ڕابردوو دوو گه‌نجی خه‌ڵكی پیرانشار له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره بۆ سه‌ر كاسبكارانی شه‌قامی ئیستقلال ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا ناسناو و هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و دوو كه‌سه ڕوون نه‌كراوه.