ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی “میلاد مه‌عرووفی” و “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده” له ماڵه‌وه مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزگرتن له یادی ئازیزی ڕۆڵه‌كانیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی بۆكان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئه‌و شاره ناچار بوون مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ڕۆڵه‌كانیان له ماڵه‌وه به‌ڕێوه ببه‌ن. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندووان “میلاد مه‌عرووفی” و “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده” هاوڕێ له‌گه‌ڵ دۆستان و خزم و كه‌سوكاریان مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزگرتن له یادی ڕۆڵه‌كانیان به‌ڕێوه برد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگایان بن.