کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی دادخوازی بۆكان له‌ ماڵی هه‌میشه زیندوو “شه‌هریار محه‌ممه‌دی”

كۆبوونه‌وه‌ی دایكانی دادخوازی بۆكان له‌ ماڵی هه‌میشه زیندوو شه‌هریار

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دایكانی دادخوازی بۆكان له‌ ماڵی دایه‌ مینا، دایكی هه‌میشه زیندوو “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” كۆبوونه‌وه‌ و یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”یان به‌رزنه‌رخاند.

جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی هه‌ینی بازاڕیانی شاری بۆكان بانگه‌وازی مانگرتنیان بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” بڵاو كردبوو و بڕیار بوو بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان دا كۆببنه‌وه‌، به‌ڵام به‌دوای گوشار، هه‌ڕه‌شه‌ و ڕێگریكردنی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له‌ شاری بۆكان، دایكانی دادخواز له‌ ماڵی دایه‌ مینا، دایكی هه‌میشه زیندوو “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” كۆبوونه‌وه‌. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه وێڕای ڕێزگران له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كڕیز و یه‌كگرتووانه دادخوازی خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیانن.