به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی به‌ندكرانی “شێرکۆ حیجازی”، بەرپرسی تۆپی پێی و چالاكی مەدەنی خه‌ڵكی سه‌قز كه ئێستا له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه دایه، بۆ یه‌ك مانگی دیكه درێژكراوه‌ته‌وه.
“شێرکۆ حێجازی”، نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانی ١٤٠٢، به لێدان و توندووتیژیه‌وه لە شەقامی شۆهەدای شاری سەقز دەستبەسەر كرا. ناوبراو له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و له ماوه‌ی دوو مانگ و پێنج ڕۆژ به‌ندكرانیدا، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.