به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به‌كۆڵبه‌رنیووز، به‌هۆی بێكاری و هه‌ژاری، زۆربه‌ی لاوانی دانیشتووی شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانی ڕوو له پیشه‌ی پڕ مه‌ترسی كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌نیا له شارستانی سه‌لاسی باوه‌جانی هه‌زار و ٢٤٠ گه‌نجی ئه‌و شاره به‌هۆی بێكاری و هه‌ژاری ڕوویان له پیشه‌ی پڕ مه‌ترسی كۆڵبه‌ری كردووه و بۆ به‌ده‌ستهێنانی پارۆیه‌ك نان، ناچارن گیانیان بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه. شایانی باسه كه ته‌نیا له دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا، به‌لانیكه‌م ٤٣ كۆڵبه‌ر به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت كوژراو و بریندار بوون. له و ڕێژه‌یه، سێ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كوژراون و ٤٠ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندار كراون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره.