له ڕۆژانی ڕابردوودا، ته‌رمی كرێكارێكی خه‌ڵكی بۆكان و دانیشتووی كه‌ره‌ج به ناوی “سه‌عدوون فه‌زڵی” ته‌مه‌ن ٣٠سال، خێزاندار و باوكی دوو منداڵ، له ده‌ورووبه‌ری شاری كه‌ره‌ج دوزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌عدوون فه‌زڵی” پاش په‌یوه‌ندییه‌كی تهلهفوونی بۆ كار، له‌ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه و ته‌رمه‌كه‌ی پاش یه‌ك مانگ له ده‌ورووبه‌ری شاری كه‌ره‌ج دوزراوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له‌كاتی ڕاده‌ستكردنی ته‌رمی سه‌عدوون به بنه‌ماڵه‌كه‌ی، كه‌سوكاریان خستۆته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر كوژرانی بڵاو نه‌كه‌نه‌وه و مهراسمهكهشی بێ به‌شداری خه‌ڵك به‌ڕێوه ببه‌ن.