به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ئینقلابی سنه له ڕۆژانی ڕابردوودا، سزای یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌علیقی به‌سه‌ر “خه‌بات دێهدار” چالاكی كرێكاری ئه‌و شاره‌دا سه‌پاندووه.
“خه‌بات دێهدار” ڕۆژی ٢٨ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ هاوڕێ له‌گه‌ڵ برایه‌كی به ناوی “ڕامیار دێهدار”، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. پاش یه‌ك مانگ به‌ندكران، ئه‌و دوو برایه له ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، به دانانی وه‌سیقه ئازاد كران. شایانی باسه كه ئه‌و چالاكه كرێكارییه له ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشی ژینا له ساڵی ڕابردوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بانگهێشت کرابوو.