ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی كۆمه‌ڵێك له قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم له شۆڕشی “ژینا”، به به‌شداری بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندووان “حسێن عه‌بدپه‌ناه”، “حه‌مید گوڵی” و “عیسا بیگله‌ری” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه وێڕای كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی زاڵ به‌سه‌ر گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی، له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت. هه‌وه‌رها بنه‌ماڵه‌ی “ئومید حه‌سه‌نی” گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی “ژینا” له شاری سنه به‌هۆی گوشاری ئیداره‌ی ئیتلاعات ناچاربوون مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كه‌یان له ماڵه‌وه بگرن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شوێنی گیانبه‌ختكردنی “شاهۆ به‌همه‌نی” و “ئارام حه‌بیبی” له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه و دۆستانیان گۆڵباران كرا و ڕێز له فیداكارییه‌كانیان گیرا.