شه‌وانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٢٤ و ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، دوو كۆڵبه‌ری دیكه به ناوه‌كانی “زانیار ڕاحزاده” خه‌ڵكی سه‌قز و “ئازاد نووری” خه‌ڵكی بانه، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “ده‌ره‌په‌مۆ”ی سه‌ر به شاری سه‌قز به ناوی “زانیار ڕاحزاده” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “ئازاد نووری” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار كران.