شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، گه‌نجێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “زانیار فه‌تاحیان” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ له‌لایه‌نی هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان “زانیار فه‌تاحیان”یان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.