به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ٦١ ساڵ و دوو مانگ زیندانی ته‌عزیزی به‌سه‌ر سێ چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی “ڕه‌زا محه‌ممه‌دحسێنی”، “مه‌حبووبه ڕه‌زایی” و “سه‌مانه نه‌ورووز مورادی”دا سه‌پاندووه.
به‌پێی حوكمی لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران، “ڕه‌زا محه‌ممه‌دحسێنی” به بیست ساڵ و ٨ مانگ زیندان، “مه‌حبووبه ڕه‌زایی” به بیست ساڵ و پێنج مانگ زیندان و “سه‌مانه نه‌وروز مورادی” به ١٣ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون. هه‌روه‌ها قازی عه‌مووزاده كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی وه‌كوو دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی مانه‌وه له تاران، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی ئه‌ندامیه‌تی له حیزب و گرووپی سیاسی و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌سه‌ر ئه‌و سێ چالاكه مه‌ده‌نییه دا سه‌پاندووه.