به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هونه‌رمه‌ندێكی خه‌ڵكی سنه به ناوی “ئو‌مید مه‌جیدی” و خۆشكی هه‌میشه زیندوو “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” له بۆكان به ناوی “ئه‌سرین محه‌ممه‌دی”، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هونه‌رمه‌ندێكی بواری ڕه‌پ له شاری سنه، به‌ناوی “ئو‌مید مه‌جیدی” به هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان، “ئه‌سرین محه‌ممه‌دی” خۆشكی هه‌میشه زیندوو “شه‌هریار محه‌ممه‌دی”یان، كاتێك له ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی براكه‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ دایك و میلادی برای، به مه‌به‌ستی چاپكردنی به‌نێر سه‌ردانی دووكانێكیان كردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر و دایكیان بریندار و میلادی برایان دراوه‌ته به‌ر لێدان.