کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی به‌كرێگیراوانی ڕژیم بۆ سه‌ر كچانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری له‌ تاران

هێرشی به‌كرێگیراوانی ڕژیم بۆ سه‌ر كچانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری له‌ 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، به‌كرێگیراوانی ڕژیم له‌ مێترۆی تاران،هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌ند ژنی دژبه‌ری حیجبای ئیجباری و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌یه‌كه‌ هێزه‌كانی ڕژیم له‌ مێترۆی شانۆی تاران جێگیر كراون و له‌ خه‌ڵك فیلم ده‌گرن و ڕێگه‌ ناده‌ن ئه‌و ژنانه‌ی حیجابیان تۆڕ داوه‌، له‌ دره‌وازه‌ی مێترۆ بچنه ژووره‌وه‌. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ به‌كرێگیراوانی ڕژیم له‌ مێترۆی تاران هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌ند ژنی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری و وێڕای بێڕێزیكردن، ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان دان.