کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی  دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی سه‌ڵماس و كرمان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی سه‌ڵماس و كرمان 1

به‌یانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌‌ ٢٣ و ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌ه‌كانی “زه‌ڕخاتوون مه‌زارزهی” و “ئارمان بابازاده‌ی عه‌یان‌” له‌ زیندانه‌كانی كرمان و سه‌ڵماس جێبه‌جێكرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئارمان بابازاده‌ی عه‌یان” خه‌ڵكی گوندی “عه‌یان”ی سه‌ر به‌ شارستانی سه‌ڵماسه‌ و چوار ساڵ له‌وه‌به‌ر به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ ڕێگه‌ی چه‌كه‌وه‌” ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم و به‌یانی سێشه‌ممه‌ حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێكرا. هه‌روه‌ها “زه‌ڕخاتوون مه‌زارزهی” ژنه به‌ندكراوی به‌لووچ چه‌ند، ساڵ له‌وه‌به‌ر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ حاڵێكدا هیچ كات دانی به‌ تاوانه‌كه‌ی دانه‌نابوو، ده‌زگای قه‌زایی حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پاند و به‌یانی چوارشه‌ممه‌ له‌ زیندانی كرمان ئێعدام كرا.