به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی دوشه‌ممه ٢٣ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، کاک “ته‌ها مه‌جیدی” برای دو هاورێی گیانبه‌ختکردوی ناو ریزه‌کانی کۆمه‌له و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، هاورێیان “مسته‌فا و خالید مه‌جیدی”، به هۆی روداوی هاتووچۆ له شاری بانه گیانی به‌خت کرد.
کاک ته‌ها له بنه‌ماڵه‌یێکی زه‌حمه‌تکێشی شار چاوی به ژیان هه‌ڵێنا و ئینسانێکی خۆشناو و جێگای متمانه‌ی خه‌ڵکی شاری بانه و ده‌ورووبه‌ری بوو. له کاتی شۆفیری له نێوان ئاوایه‌كانی “میرائاوای سه‌ر و خوارو”، له‌سه‌ر پردی سێڵاوان، ئۆتومبێله‌كه‌ی ده‌که‌وێته خوار و ئاگر له ماشینه‌که‌ی به‌ر ده‌بێت و گیانی له‌ده‌ست ئه‌دا. به‌م بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماله‌ی ئازیز و هه‌مو دۆستانی ده‌که‌ین و خۆمان به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانین.