خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له پارێزگای مازه‌نده‌ران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی حكوومه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی حكوومه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی و بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی كۆبوونه‌وه به‌ڕێوه ئه‌به‌ن. ڕۆژی سێشه‌ممه خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له پارێزگای مازه‌نده‌ران، له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی ساری كۆبوونه‌وه و داویان كرد كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.