ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “عه‌لی مه‌ولایی” له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له شاری ئیزه، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی مه‌ولایی” و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیزه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه، وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كردۆته‌وه. “عه‌لی مه‌ولایی” له ڕه‌ه‌وتی شۆڕشی ژینا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ “كیان پیرفه‌له‌ك” و چوار لاوی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئیزه به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد.