به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌زه‌زڵوه‌ر، بنەماڵەیەكی ٣ کەسی خەڵكی مەریوان (باوک، دایک و منداڵ) بە هۆی هەڵمژینی گاز لە یەکێک لە ڤێلاکانی سەر ڕێگای گوندی “حاجكەلام قەڵزەمی قایمشار” گیانیان لەدەستدا.
جێی ئاماژەیە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و بەهۆی ناستانداردبوونی سیسته‌می لووله‌كه‌شی گازی ماڵان، هه‌روه‌ها ناكارامەیی بەرپرسان لە چۆنییەتی دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان، ساڵانە ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵك بەهۆی گازگرتووییه‌وه گیان لەدەست ئەدەن.