به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ماوه‌یه‌كه ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی سپای پاسداران له شاری سنه گوشاری بۆ دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌مێز، حاجی ئاوا و شارۆچكه‌ی ٥ی ئازه‌ر هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی باجیان لێ وه‌ر بگرێت.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، زه‌مینه‌كانی كه‌مێز، حاجی ئاوا و شارۆچكه‌ی ٥ی ئازه‌ری سنه پاش شۆڕشی ٥٧ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه داگیر كرا و ١٨ ساڵ له‌وه‌به‌ر به خه‌ڵكی ئاساییی فرۆشڕا. ئێستا پاش ١٨ ساڵ سپای پاسداران به هاوكاری ئیداره‌ی مه‌سكه‌ن و شارسازی سنه گوشاریان بۆ خه‌ڵك هێناوه تاكوو به زۆره‌ملێ باجیان لێ وه‌ربگرن. شه‌وی دووشه‌ممه نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س له مزگه‌وتی ناوچه‌كه كۆبوونه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گفتگۆیان كرد و بڕیاریان دا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی داهاتوو له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌ن.