کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی دایكانی دادخوازی پاركی لاله‌ی تاران بۆ ئیدانه‌كردنی قه‌تڵی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”

به‌یانیه‌ی دایكانی دادخوازی پاركی لاله‌ی تاران بۆ ئیدانه‌كردنی قه‌تڵی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دایكانی دادخوازی پاركی لاله‌ی تاران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ ڕایانگه‌یاند: سه‌ركوت و جه‌ناه‌یت به‌پێی جیاوازی، تایبه‌تمه‌ندی حكوومه‌تی فاشیستی ئیسلامیه‌.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌: ده‌سه‌ڵاتی دینی فاشیستی كۆماری ئیسلامی ماوه‌ی ٤٤ ساڵه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئامانجدار، ژنان سه‌ركوت ئه‌كات و له‌و ماویه‌ سه‌دان جۆر جه‌نایه‌تی ئه‌نجام داوه‌. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌پێی سه‌ركوت، ئه‌منیه‌تی كردنی كۆمه‌ڵگا، نادادپه‌روه‌ری و جه‌نایه‌ت بۆنیادناوه ‌سه‌ركوتی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی، به‌ندكران و ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕووناكبیران و كوشتنیان یان دوورخستنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ نه‌یتوانیوه‌ خه‌ڵك له‌ به‌رخۆدان و پێداگری له‌سه‌ر مافه‌ ڕه‌واكانیان دوور بخاته‌وه‌. ئه‌مڕۆكه‌ زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگا خوازیاری ڕووخانی ئه‌و حكوومه‌ته‌ن و بزووتنه‌وی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران به‌رده‌وامه و دڵنیاین كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتن ئه‌گات.