کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ئاغاجه‌ری

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ئاغاجه‌ری 1

كرێكارانی ڕه‌سمی له‌ ناوچه‌ی نه‌وتی ئاغاجه‌ری له‌ پارێزگای خووزستان ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتیه‌كانی باشووری ئێران ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه‌ دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن و هێشتا هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان نه‌داوه‌. كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی كۆسپه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی وه‌كوو باج له‌ ساڵانی ڕابردوو له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی بوون.