ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی كۆمباینسازی ته‌ورێز له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی كۆمباینسازی ته‌ورێز له ئاست نه‌دانی چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و ده‌ڵێن: پێشتر ٨٠٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار گرێبه‌ستی فه‌رمیان بووه به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی دارایی، ڕێژه‌ی كرێكارانی قه‌راردادی كه‌م كراوه‌ته‌وه و ئاستی به‌رهه‌مهێنانیش به‌ته‌واوی دابه‌زیوه. كرێكاران خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و بیمه‌ی دواخراو و گه‌ڕانه‌وه‌ی كارخانه به به‌شی ده‌وڵه‌تی و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان بوون.