له درێژه‌ی شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له ئێران، ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی به‌یانی چوارشه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حوكمی ئێعدامی ٩ به‌ندكراوی له زیندانی قزلحه‌سار كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی هێرانا، سێ كه‌س له‌و به‌ندكراوانه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون و ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: “به‌همه‌ن قهتحۆڵڵازاده” و “ڕه‌سووڵ ته‌یمووری”. هه‌روه‌ها پێنج كه‌سی دیكه له به‌ندكراوان به تۆمه‌تی “موحاره‌به له ڕێگه‌ی دزی چه‌كدارانه” له‌سێداره دراون. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا میدیاكانی ڕژیم هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ئه‌و ٩ كه‌سه‌یان بڵاو نه‌كردۆته‌وه و ته‌نیا هه‌ندێك ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ باسیان لێوه كردووه.