“ڕۆیا زاكری” كچه چالاكوانی خه‌ڵكی ته‌ورێز كه حه‌فته‌ی ڕابردوو له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ته‌ورێزه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی ڕازی ڕاگوێزرابوو، چاره‌نووسی ناڕوونه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.
به‌پێی دوایین زانیاریی، “ڕۆیا زاكری” له به‌رواری ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢وه له به‌شی ژنانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕازی ته‌ورێز به‌سته‌ری كراوه و پزیشكی دادی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ مهرهخسكردنی دژایه‌تی ده‌كات و ڕێگه به بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری نادرێت سه‌ردانی بكه‌ن. ناوبراو ڕۆژی ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له شه‌قامی مونهجمی ته‌ورێز پاش ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه، له ڕێگه‌ی ئامبۆڵانسه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. شایانی باسه كه ڕۆیا ساڵی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”ش جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
