ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دایكی “ئه‌یووب كه‌ریمی” به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدامی خه‌ڵكی مهاباد له گرته ویدیۆیێكدا داوای له خه‌ڵك و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ كرد ڕۆڵه‌كه‌ی له مه‌رگ ڕزگار بكه‌ن.
“ئه‌یووب كه‌ریمی” به‌ندكراوی خه‌ڵكی مهاباد پاش ١٤ ساڵ زیندان هاوڕێ له‌گه‌ڵ پێنج به‌ندكراوی بیرمه‌ندی دیكه به ناوه‌كانی “داوود عه‌بدۆڵڵاهی”، “فه‌رهاد سه‌لیمی”، “ئه‌نوه‌ر خزری، “خۆسره‌و به‌شاره‌ت” و “كامران شێخه” بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه هاوشێوه‌ی “قاسم ئابه‌سته” له ڕۆژانی داهاتوودا له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ئێعدام بكرێن.
