به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند ٢١ ژن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین ڕاگوێزران و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی دادبان، یه‌كێك له‌و به‌ندكراوانه شه‌وی ڕابردوو باری ته‌ندرووستی تێكچووه و به ویلچێر ڕه‌وانه‌ی ده‌رمانگای زیندان كراوه. به‌وته‌ی هاوبه‌ندیه‌كانی، دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه ناجێگیره، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان دژایه‌تی ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه ناسناوی ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌و به‌ندكراوانه وه‌كوو “نه‌سرین ستووده” و “نیلووفه‌ر میرزایی” میدیایی كراوه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی دیكه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان نا‌وێرن ناویان له هیچ شوێنێك بڵاوبێته‌وه.
