کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌ سلێمانی

خۆپێشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌ سلێمانی 1 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای سلێمانی بۆ جارێكی دیكه‌ له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی پله‌كانیان له‌ گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و گۆڕانی قه‌رارداده‌كانیان له‌ كاتیه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌یی بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وه‌ درێژه‌ به‌ مانگرتن و خۆپێشاندان ئه‌ده‌ن.