ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ده‌وڵه‌تی توركیار له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر گوندی “بوسكێنی” سه‌ر به شاری ڕانیه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا سێ هاووڵاتی بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌هبادی توركیا ناوه‌ندی گوندی “بوسكێنی” كردۆته ئامانج و وێڕای گه‌یاندنی زیانێكی زۆر به ماڵ و دووكانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی، سێ كه‌س كه دووانیان كرێكار بوون به‌سه‌ختی بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه گوازرانه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌س له‌و ڕووداوه ده‌كه‌ن به‌ڵام هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
