“ئەحمەد عەلیزادە”، مامۆستای خەڵکی ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، بە مەبەستی تێپەڕكردنی حوکمی ٢٧ مانگ بهندكرانی بۆ زیندان گوازرایەوە.
“ئهحمهد عهلیزاده” لە سەردەمی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی”یش دا دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیلامەوە بە تۆمەتی “تهبلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی بیروڕای گشتی” بە ٢٧ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو. لەلایەکی دیکەوە “ئەحمەد عەلیزادە” سزای دوو ساڵ دوورخستنەوە لە خزمەت، دوو ساڵ دوورخستنەوەی بۆ شاری فنوج لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و ساڵێک قەدەغەکردنی چالاکییەکانی لە تۆڕه كۆمهڵایهتیهكان بەسەریدا سەپاوە.
