کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

تۆمه‌تباركردنی بنه‌ماڵه‌ی “ئادینه‌زاده‌” به‌ “ته‌بلیغ دژی نیزام”

تۆمه‌تباركردنی بنه‌ماڵه‌ی ئادینه‌زاده‌ به‌ ته‌بلیغ دژی نیزام 1 1

“خۆسره‌و عه‌لیكوردی” پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی “ئادینه‌زاده‌” له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده‌” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كراون.

به‌وته‌ی پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی ئادینه‌زاده‌، “عه‌لی و مه‌رزیه‌ ئادینه‌زاده‌” باوك و خوشكی هه‌میشه زیندوو “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده‌” له‌ لقی ٩٠٣ی بازپۆرسی دادسه‌رای ئینقلابی مه‌شهه‌د لێپرسینه‌وه‌یان لێكراوه‌ و قازی په‌روه‌نده‌كه‌ش ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی به‌ “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كردووه‌.