ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له مێحوه‌ری ورمێ بۆ سه‌ڵماس، سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه له نێوان دوو ئۆتومبێلی سه‌واری له جاده‌ی نێوان ورمێ بۆ سه‌ڵماس ڕوویداوه و به‌وهۆیه‌وه سێ سه‌رنشینی هه‌ر دوو ماشێن ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
