ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كادری ده‌رمان و په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی ورمێ بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی له شاری ورمێ ماوه‌ی دوو ڕۆژه له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی له نێو مه‌حه‌وته‌ی ئه‌و ناوه‌نده ده‌رمانییه كۆده‌بنه‌وه و خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی حه‌قده‌سته دوخراوه‌كانیان، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه بوون.
