ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ سالڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “شه‌ماڵ خدریپور”، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه.
“شه‌ماڵ خدریپور” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ١٤٠١ به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بنه‌ماڵه‌ی شه‌ماڵ و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی مهاباد له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
