کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی له‌ شاری ورمێ

كۆبوونه‌وه‌ی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی له‌ شاری ورمێ

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی شاری ورمێ له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی له‌ شاری ورمێ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی نه‌خۆشخانه، خوازیای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها داوایان كرد حه‌قده‌سته‌كانیان ته‌واو و كه‌ماڵ له‌ كاتی خۆیدا په‌رداخت بكرێت و چیتر نه‌كه‌وێته دواوه‌.