ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌راسمی سالڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “نه‌سرین قادری” له شۆڕشی “ژینا”، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه‌چوو.
“نه‌سرین قادری” خوێندكاری بواری دكتۆرای فه‌لسه‌فه له زانكۆی ته‌باته‌بایی له شاری تاران بوو، ناوبراو له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی شه‌ممه بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی مه‌ریوان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
