له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سپای پاسداران له ڕێگه‌ی كورته‌نامه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له خه‌ڵكی مهاباد كردووه كه خۆیان بۆ مه‌راسمی پێشوازیكردن له ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ئاماده بكه‌ن.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، سپای پاسداران نامه‌ی بۆ قوتابیان، خوێندكاران، كاسبكاران و ته‌نانه‌ت كارمندانی ده‌وڵه‌تی و نیزامیش ناردووه تاكوو به زۆره‌ملێ له مه‌راسمی پێشوازیكردن له ئیبراهیم ڕه‌ئیسی دا به‌شدار بن. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی كه چه‌ند رۆژی رابردوو بۆ پارێزگای كوردستان سه‌فه‌ری كردووه، بڕیاره به زوویی سه‌ردانی مهاباد و پارێزگای ئازه‌ربایجانی غه‌ربی بكات، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك بترسێنن تاكوو له‌و مه‌راسمه حكوومهتیهدا به‌شداری بكه‌ن.
