کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی “حسێن مه‌حموودپور” له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

ناڕوونی چاره‌نووسی حسێن مه‌حموودپور له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌ 1

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی گوندی “گرگوڵی خوارو”ی سه‌ر به‌ پیرانشار به‌ ناوی “حسێن مه‌حموودپور” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی ٢٤ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی “حسێن مه‌حموودپور” و ناوبراویان به‌ توندووتیژی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات له‌ زنیدانی نه‌غه‌ده‌‌ گواسته‌وه‌. ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.