به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بۆ شاره‌كانی بانه و سه‌قز، خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان له ئاست ئه‌و دۆخه ئه‌منیه‌تیه‌ی به‌سه‌ر شاره‌كاندا سه‌پاندوویانه ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، شه‌قامه‌كانی شاره‌كانی بانه و سه‌قز پڕ كراوه له مه‌ئموور و له هه‌موو مه‌یدان و كۆڵانێك دا چه‌ند هێزی ڕژیم جێگیر كراون و چاودێری ئۆتومبێلی خه‌ڵك ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها هه‌ندێك له شه‌قامه‌كان داخراون و بووه‌ته هۆی سازبوونی ترافیك و سه‌رگه‌ردانی خه‌ڵك. خه‌ڵكی ناڕازی ده‌ڵێن: هێشتا ئاسه‌واری جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ڕه‌ئیسی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دا ماوه‌ته‌وه و نامانه‌وێت برینی پڕئێش و ئازاری بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان تازه بێته‌وه.
