به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بۆ پارێزگای كوردستان، كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌رانبه‌ر سه‌فه‌ری ئه‌و خوێنرێژه هێشتا به‌رده‌وامه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ره‌وه ناوه‌نده ئه‌منی و ده‌وڵه‌تیه‌كان گوشاریان بۆ قوتابیان، خوێندكاران و كارمه‌ندان هێنابوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری مه‌راسمی پێشوازیكردن له ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بن، وێڕای هه‌وڵه‌كانی ڕژیم، خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان به‌شداریان تێدا نه‌كرد و ڕژیم ناچار بوو به‌كرێگیراوانی له شاره‌كانی دیكه‌وه به ئۆتوبووس بگوازێته‌وه بۆ شاری سنه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك دژبه سه‌فه‌ری ئه‌و جه‌نایه‌تكاره به‌رده‌وام بوو و ناڕازیان تراكتیان له نێو شه‌قامه‌كانی شاردا بڵاو كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند كه هێشتا خوێنی ڕۆڵه‌كانیان له‌سه‌ر كۆچه و كۆڵانه‌كانی شاردا پاك نه‌بووه‌ته‌وه.
