ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، یه‌كێك له ژاراویكراوانی گوندی “سه‌ردوش”ی سه‌ر به شارستانی مه‌ریوان به ناوی “مه‌جید كاردوشی” پاش چه‌ند ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ستدا.
له ڕۆژانی ڕابردوودا ده دانیشتووی گوندی سه‌ردوشی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی ناپاك ژاراوی كران و یه‌كێك له بهستهریكراوان به ناوی “مه‌جید كاردوشی” پاش چه‌ند ڕۆژ چاودێری پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ستدا. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، كۆماری ئیسلامی ناتوانێت ئاوی پاك و خاوێن بۆ خه‌ڵك دابین بكات به‌ڵام به ملیۆنان دۆلار سه‌رفی گرووپه تیرۆریستیه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.
